شەپۆلێکی خۆڵبارین روو لە عێراق و هەرێم دەکات

دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند رۆژی چوار شەممە و پێنج شەممە شەپۆلێکی نوێی خۆڵبارین روو لە عێراق دەکات.

عامر جابری سەرۆکی دەستەی ژینگەی عێراق رایگەیاند ئەو شەپۆلی خۆڵبارینە رۆژی ٣ شەممە دەستپێدەکات، بەلآم ئەو رۆژە خۆڵبارینێکی سووک دەبێت.

هەروەها دەشڵێت" رۆژی چوار شەممە و پێنج شەممە خۆڵبارینەکە بە خەستی چەندان ناوچەی عێراق دەگرێتەوە". 

عامر جابری ئاشکراشی دەکات کە سەرچاوەی ئەو خۆڵبارینە دوو سەرچاوەی هەیە، سەرچاوەیەکیان باکوری ئەفەریقایە، سەرچاوەی دووەمی رۆژئاوای عێراق خۆیەتی.






PM:11:47:09/05/2022