ئەمەریكا 5 هەزار موشەك بە عێراق دەفرۆشێت

بەرپرسانی ئەمەریكی رایانگەیاند كە واشنگتن لەهەوڵی ئەوەدایە 5000 موشەكی (هەل hellfire) بە سویای عێراق بفرۆشێت.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی عێراق پرێس، بەرپرسانی ئەمەریكی رایانگەیاندوە ئەم موشەكانە بایی 700 ملیۆن دۆلارە‌و مەبەست لە فرۆشتنی یارمەتیدانی بەغدایە لەشەڕ دژی چەكدارە توندڕەوەكان.

ئەم گرێبەستە گەورەترین گرێبەست بۆ فرۆشتنی موشەكی (hellfire) كە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا رەزامەندی لەسەر دەبڕیوە‌و دۆسیەكەی رادەستی كۆنگرێس كراوە تا رەزامەندی لەسەر نیشان بدات.




AM:11:33:30/07/2014