داعش لە مانگێکدا لە عێراق ٣٢ چالاکی ئەنجام داوە


رێكخراوی "داعش" لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا لە چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراق ٣٢ چالاکی سەربازی ئه‌نجام داوه کە یەکێکیان لە سلێمانی و ٦ چالاکیش لە کەرکوک.

میدیا عێراقییەکان بەپێی زانیاری دەزگا سیخوڕی و ئەمنییەکان بڵاویان کردەوە رێکخراوی داعش لە عێراق لە ماوەی ئەم مانگەدا ئەم چالاکییانەی ئەنجام داوە:

- پارێزگای دیالە، ١٢ چالاکی،  ٨ هێرشی چەکداری
٢ بۆمبی چێندراو،١  هێرش بە نیشانشکێن، ١  کوشتن
قوربانییه‌كان، ٣٩ کەس: ١٧ کوژراو،٢٢ بریندار

 - پارێزگای سەڵاحەددین:‌ ٧ چالاکی، ١ هێرش بە گولەهاوەن، ٢  هێرشی چەکداری، ١  بۆمبی چێندراو،
١هێرش بە نیشانشکێن، ١  هێرش بە مووشەکی کاتیۆشا، ١ کوشتن، قوربانییه‌كان: 5 كه‌س،  كوژراو
2 بریندار.

- پارێزگای کەرکووک، ٦ چالاکی:  ٤ هێرشی چه‌كداری، ١ رفاندن،١ ئاگربەردان لە دەغڵودان.
قوربانییه‌كان ١٢ كه‌س: ٧ کوژراو٥  بریندار.

- ‌پارێزگای بەغداد، ٢ چالاکی : ١ بۆسەی چەکداری، ١ رفاندن. قوربانییه‌كان:٢ کەس: ١کوژراو،١ بریندار.

- پارێزگای ئەنبار، ٢ چالاکی: ٢ هێرشی چەکداری
قوربانییه‌كان، نییە.

-‌ پارێزگای نەینەوا، ٢ چالاکی:٢ هێرشی چەکداری. قوربانییه‌كان: ٤ کەس١: کوژراو
٣ بریندار.

-‌ پارێزگای سلێمانی، ١ چالاکی :
١ تەقەکردن، قوربانی نییە.



PM:11:11:03/06/2022