تەرمی هاوڵاتییەکی عێراقی لە تورکیا دۆزرایەوە

نوێنەری دەزگای لوتکە لە وڵاتی تورکیا ڕایدەگەیەنێت" تەرمی هاوڵاتییەکی عێراقی لە ئەنقەرە دۆزراوەتەوە، کە بە هۆکارێکی نادیار گیانی لەدەستداوە". 

کوردە یەشار نوێنەری دەزگای لوتکە لە وڵاتی تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" ماوەی چەند ڕۆژێکە تەرمی هاوڵاتییەک بە ڕەگەز عێراقی دۆزراوەتەوە، کە بە هۆکارێکی نادیار گیانی لەدەستداوە".

ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو کەسە ناوی (حەسەن ڕەسوڵ حەسەن)ە لە دایکی بووی ١ی نیسانی ١٩٦٩ە، هەر کەسێک زانیاری هەیە لەسەر ئەم هاوڵاتیە پەیوەندی بکات بە نوینەری دەزگای لوتکە کوردە یەشار. 



PM:07:02:11/07/2022