کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌سه‌ر عێراق داخراو ده‌بێت

کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش که ‌له‌سه‌ر داوای فه‌ره‌نسایه‌ له‌سه‌ر پرسی په‌ره‌سه‌ند‌نه‌کانی وه‌زعی ئه‌منی عێراق ده‌بێت ‌ داخراو ده‌بێت.
ئاژانسی ده‌نگوباسی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند له‌سه‌ر داوای فه‌ره‌نسا کۆبوونه‌وه‌یه‌کی داخراو بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنه ئه‌منی و ئه‌منیه‌‌کانی عێراق سازده‌کات.
ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ له‌کاتێکدایه‌ که‌ ئه‌مرۆ په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فونی له‌نێوان بارازنی و فرانسوا هۆلاند به‌ستراو میدیاکانی پارتی وایان بڵاو کرده‌وه‌ که‌ فه‌ره‌نسا ئاماده‌یی خۆی پێشانداوه‌ که‌ له‌رووی سه‌ربازیه‌وه‌ کۆمه‌کی کورد بکات. 
 




AM:12:29:08/08/2014