دەستەی کەشناسی عێراق وادەی یەکەم باران بارینی رایگەیاند کە رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممەی داهاتوو لە هەرێم ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواودەبێت و ئەگەری بارینی نمەبارانی هەیە و هەورە بروسکەشی لەگەڵدا دەبێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەی کەشناسی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، سبەینێ چوارشەممە ئاسمانی هەرێم نیمچەهەوردەبێت و ئەگەری بارینی نمەبارانی هەیە و هەورە بروسکەشی لەگەڵدا دەبێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، پلەکانی گەرماش هاوشێوەی رۆژی پێشتر دەبێت.
ئاماژەش بۆ ئەوە دەکات رۆژی پێنجشەممە ئاسمانی هەرێم نیمچەهەوردەبێت و هەندێجار دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و ئەگەری بارینی نمەبارانی هەیە و هەندێجار هەورەبروسکەی لەگەڵدا دەبێت.
دەشڵێت،" پلەکانی گەرما بەراورد بەرۆژانی پێشتر چەند پلەیەک دادەبەزێت".
لە راگەیەنراوەکەی دەستەی کەشناسی ئەوەش خراوەتەڕوو رۆژی هەینی ئاسمانی وڵات ساماڵ دەبێت و لە هەرێمیش پلەکانی گەرما هاوشێوەی رۆژانی پێشتر دەبێت.