بەپەلە.نەتەوە یەکگرتووەکان لەعێراق حاڵەتی نا ئاسایی بەرزکردەوەی بۆ دوا پلە

لەبەیانێکدا نیکۆلای ملادینوف نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لەبەغدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات بەهۆی زۆری ئاوارەی ئێزیدیەکان و مەسیحیەکان کە لەباکوری عێراق گەمارۆدراون ئەو حاڵەتەیان راگەیاندووە. 
ئەو بەرپرسەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت" بەرزکردنەوەی حاڵەتی نائاسایی یارمەتیدەردەبێت بۆ رووبەرووبوونەوەیەکی چالاکی قەیرانەکەو دابینکردنی پێداویستیەکان بۆ ئاوارەکان".
ئەو دەلێت بەرزکردنەوەی حاڵەتی نائاسایی بۆ پلەی سێهەم کەبەرزترین پلەیە هاندەردبێت بۆ هێانی زیاتری ئەو مەوادو کەرەستانەی بۆ ئاوارەکان پێویستە.
ملادینوف دەڵێت" نەتەوە یەکگرتووەکان لە سێ وڵاتی تر ئەم حاڵەتەیان راگەیاندووە کە ئەوانیش سوریاو باشوری سودان و ئەفەریقای ناوەراستە". 
  
  




PM:12:29:14/08/2014