7 بیرە نەوتی عێراق لەدەستی داعش دایە

چەكدارانی داعش لە ئێستادا كۆنترۆڵی حەوت بیرەنەوت‌و بڕێكی زۆر سەرچاوەی دابینكردنی گەنمی عێراق دەكەن.

بەرپرسانی حكومەتی عێراق رایانگەیاند چەكدارانی داعش كۆنترۆڵی سایلۆ حكومییەكان لە پێنج پارێزگای عێراقیان لەدەستدایە كە بەپێی پرۆگرامی جیهانی خۆراك سەر بە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان 40% گەنمی عێراق لەم پارێزگایانە بەرهەم دێت.

لەهەمانكاتدا ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە (IEA) لە راپۆرتی مانگانەی خۆیدا سەبارەت بە بازاڕی نەوت، بڕی بەرهەمهێنانی نەوتی لەو بیرەنەوتانەی لەدەستی داعشدایە بە زیاتر لە 80 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا بەراورد كرد.

بەپێی ئەو راپۆرتە لەئێستا چەكدارانی داعش بیرەنەوتییەكانی نەجمە، قیارە، حەمرین، عەیل‌و بەلەد كۆنترۆڵ دەكەن، سەرەتای ئەم مانگەش توانیان بیرە نەوتییەكانی عەین زاڵە‌و بەتمە لە پارێزگای نەینەوا داگیر بكەن.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە، چەكدارانی داعش لە ئێستادا بەدوری نزیكەی 30 كیلۆمەتر لە بیرەنەوتییەكانی بای حەسەن، چوارەمین مەیدانی نەوتی عێراق، لە نزیكی كەركوكن.

دەرهێنانی نەوت لەو بیرە نەوتیانەی لە ژێر كۆنترۆڵی داعشدا، رۆژانە 8 ملیۆن‌و 400 دۆلار سود بە داعش دەگەیەنێت.

چەكدارانی داعش بێجگە لەنەوت، برێكی زۆر دانەوێڵەیان لە سایلۆ حكومییەكان‌و گەورەترین بەنداوی عێراقیان داگیر كردوە.

فازڵ زۆعبی، نوێنەی رێكخراوی خۆراك‌و كشتوكاڵ، سەر بەر رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان (فائۆ) لەعێراق دەڵێت: ئێستا خراپترین كاتی نائەمنی خۆراكە.

بەپێی راپۆرتی وەزارەتی بازرگانی عێراق، حكومەتی بەغدا لەكاتی هەڵگرتنی بەرهەمی گەنم، ملیۆنێك‌و سەدهەزار تەن گەنمی لە جوتیارانی عێراقكڕێوە كە تا ئێستاش لە سایلۆیانەیە كە لەژێر كۆنترۆڵی داعشدایە. ئەم بڕە گەنمە خۆراكی نزیكەی 20%ی ساڵانەی عێراقە.



PM:05:38:14/08/2014