حه‌یده‌ر عبادی که‌سی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی نوێێ عێراق به نیازه کۆمه‌لێک ته‌رشیقاتی وه‌زاری‌و که‌مکردنه‌وه‌ی بووجه‌ی وه‌زاره‌ت‌و په‌رله‌مانتاران بکات، که چاودێران پێیانوایه " ئاو ده‌کاته ژێر سه‌رجه‌م سه‌رکرده‌کان".
له په‌یجی خۆی له تۆری کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک حه‌یده‌ر عبادی تێروانینی خۆی له‌سه‌ر کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی عێڕاق به‌م شێوه‌یه ده‌ربڕیوه:
-عه‌بادی ژماره‌ی وه‌زاره‌ته‌کان ده‌کات به 15 هه‌ندێکی تێکه‌ڵ ده‌کات، هه‌ندێکی تری هه‌ڵده‌وه‌شێنیته‌وه.
-وه‌کیل وه‌زیره‌کان که‌سانی تۆکنۆکرات ده‌بن و نابێت له‌لا‌یه‌ن فراکسیۆ‌نه‌کانه‌وه ده‌ستنیشان بکرێن.
-که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌کانی حکومه‌ت و په‌رله‌مان به‌رێژه‌ی نیوه، ئه‌مه‌ش به‌پێی به‌رنامه‌یه‌ک که ده‌یخاته به‌رده‌م په‌رله‌مان و مه‌رجه‌عیه‌ت.
- مووچه‌ی په‌رله‌مانتار ده‌بێت 5 ملیۆن دینار ده‌بێت وحکومه‌ت پاسه‌وانیان بۆ داده‌نێت.
-ناردنه ده‌ره‌وه به ئیفاد راده‌گیرێت له حاڵه‌تی زه‌روردا نه‌بێت.
-نه‌سریه و خه‌رجی وه‌زیر له 70% که‌مده‌کات.
-بودجه‌ی وه‌زاره‌ته‌کان که‌مده‌کرێته‌وه بۆ نیوه و بودجه‌ی پارێزگاکان زیاد ده‌کرێن.
ئه‌م رایانه‌ی عه‌بادی ناوه‌ندێکی به‌رفراوانی هێزه سیاسیه‌کانی دووچاری شۆک کردووه.