هەواڵێكی خۆش لەبارەی ئەگەری كەمبوونەوەی وشكەساڵی


وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی عێراق زەنگی كەمبوونەوەی وشكەساڵی لێدا.

عەلی رازی، وتەبێژی فەرمی وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی عێراق رایدەگەیەتێت، بەهۆی بارانبارینەكانی ماوەی رابردوو 600 ملیۆن مەتر سێجا باراناو رژاوەتە رووبار و دەریاچەكانەوە و 25 ملیۆن مەتر سێجایان لە بەنداوەكاندا گلدراونەتەوە، بەپێی زانیارییەكانیش، بەشی هەرەزۆری ئەو بارانەوەش بەر هەرێمی كوردستان كەوتووە.

بەهۆی شەپۆلی بارانبارینی هەفتەی رابردووەوە هەردوو دەریاچەی سیروان و حەمرین و چەم و رووبارەكانی ئاوەسپی و بەلەگە بووژاونەتەوە و تەنها لە ماوەی سێ رۆژدا، 16 ملیۆن مەتر سێجا ئاو چووەتە دەریاچەی حەمرینەوە.




PM:11:11:03/12/2022