ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌واوه له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و داموده‌زگاكانی پارێزگای سەڵاحەدین کرایە پشوی فه‌رمی.
پارێزگای سەڵاحەدین له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه" ئەمڕۆ بڕیاردرا به ڕاگرتنی کاتی دەوام له زانکۆ و قوتابخانە و بەشەکانی پەیوەست بە فەرمانگەكانی پارێزگاكه، جگە لە بەشە خزمەتگوزارییەکان".
هۆكاری راگه‌یاندنی پشووه‌كه‌ی بۆ خراپی ڕەوشی کەشوهەواوە گه‌ڕاندوەته‌وه و دەڵێت" به‌پێی پێشبینیه‌كان شه‌پۆلێكی به خوڕی بارانبارین پارێزگاكه ده‌گرێته‌وه".