كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ ژمارەی منداڵانی قوربانی بەدەستی داعش بڵاودەكاتەوە
كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ ئاشكرای ده‌كات به‌هۆی تاوانه‌كانی داعشه‌وه تائێستا هەزار منداڵ له نه‌ینه‌وا و سه‌ڵاحه‌دین گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له 400 هه‌زاریشیان ئاواره بون.
فازڵ عه‌زاوی ئه‌ندامی كۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه ئه‌مڕۆ له به‌غدا بۆی رێكخرابو ئاشكرایكرد: منداڵانی عێراق به‌ده‌ستی كاره‌ساتێكی مرۆییه‌وه گیرۆده‌بون، ئه‌وه‌ش به‌هۆی تۆپبارانی هه‌ڕه‌مه‌كی و كوشتن و رفاندنه‌وه له پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا و سه‌ڵاحه‌دین.
وتیشی:" ژماره‌یه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی كه كوژراون گه‌یشتوه‌ته 1000 منداڵ و زیاتر له 400 هه‌زار منداڵیش رێگایه‌كی ناهه‌موار و نائارامیان گرتوه‌ته به‌ر و ئاواره بون و ژماره‌یه‌ك منداڵیش له‌كاتی له دایكبونیاندا له چادری ئاواره‌ییدا مردون و ژماره‌یه‌كی زیاتریشیان له كه‌س‌و كاریان دابڕاون، یان له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه رفێنراون و بازرگانیان پێوه‌ده‌كرێت".
PM:05:01:27/08/2014