پسپۆرێکی بواری کەشناسی پێشبینی دەکات، سبەینێ شەممە شەپۆلێکی چڕی تەم ڕوو لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق بە هەرێمیشەوە بکات.
عەلی جابر زیاد، پسپۆری بواری کەشناسی عێراقی لە پۆستێکدا دەڵێت " سبەی شەممە بەیانییەکەی شەپۆلێکی چڕی تەمو مژ ڕوو لە پارێزگا و ناوچە جیاجیاکانی عێراق بە هەرێمێشەوە دەکات.
ئەو پسپۆرە هیشداری دەدات بە شۆفێران ئاگاداریان دەکاتەوە کە وریابن لە ڕێگاوبانەکان بن و گەشتەکانی بەیانی زوو دابخەن دوای کاتژمێر ٨ی بەیانی.
عەلی جابر زیاد پێشبینی دەکات شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق لەنێویشیاندا بەغدا، بەسڕە، میسان، دیالە بەرەو سامەرا و کەربەلا و ڕۆژهەڵاتی رومادی زۆرترین کاریگەری ئەم شەپۆلەیان بەردەکەوێت."