له ناوچه‌ی سلێمان به‌گ و حه‌مرین چه‌کدارانی داعش شیرازه‌یان تێکچووه‌و خه‌ڵکه‌که هه‌ندێکی هه‌ڵدێت بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه‌و داعشه‌کانیش ناوچه‌که چۆڵ ده‌که‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له هێزی پێشمه‌رگه به سپی میدیای راگه‌یاند که سووپای عێراق له حه‌مرینه‌وه‌و هێزی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌کانی به‌دریش له نێوان کفری و خورماتوه‌وه گه‌مارۆی هێزه‌کانی داعشیان داوه به‌مه‌به‌ستی شکاندنی گه‌مارۆی سه‌ر ئامرلی، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هێرشانه‌دا، به‌ته‌واوی شیرازه‌ی چه‌کدارانی داعش تێکچووه‌و شوێنه‌کان چۆڵده‌که‌ن.
ئه‌مرۆ له چیای حه‌مرین فیرقه‌ی پێنجی سووپای عێراق پێشڕه‌وی کرد‌و زنجیره چیاکه‌و به‌رزترین لوتکه‌ی چیاکه که ئینجانه‌یه کۆنترۆڵیکردو به‌ره‌و ئامرلی پێشره‌ویکرد.
له قۆڵێکی تره‌وه له نێوان کفری و خورماتوو پێشمه‌رگه پێشڕه‌وی کرد و گوندی سه‌لامی کۆنترۆڵکرد، به‌مه‌ش ورده ورده گه‌مارۆی سه‌ر چه‌کدارانی داعش له‌و ناوچه‌یه به‌رته‌سک بۆته‌وه‌و پێشبینی ده‌کرێت سبه‌ی 31 ی ئاب به‌ته‌واوی گه‌مارۆی سه‌ر ئامرلی بشکێنرێت و کۆتایی به تراژیدیای ئه‌و شارۆچکه‌یه بهێنرێت.