جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق، فواد حسێن رایگەیاند " لە ماوەیەکی نزیکدا نرخی دۆلار دادەبەزێت".
فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کوردستان ٢٤ رایگەیاند" لە ماوەیەکی نزیکدا بههای دۆلار له بازاڕهكانی عێراقدا دادەبەزێت و دانانی سیستەمی ئەلیکترۆنی لە بەرژەوەندیی عێراق و دراوی دیناره".
وەزیری دەرەوە باسی سەردانەکەی بۆ ئەمەریکا دەکات و، دەڵێت" لە سەردانمان بۆ ئەمریکا کێشەی دراومان تاوتوێ کرد، ئەمریکا پشتگیری لە چارەسەرکردنی کێشەی دراوی لە عێراق کرد."
وهزیری دهرهوهی عێراق وتیشی: "لە ماوەیەکی نزیکدا بههای دۆلار له بازاڕهكانی عێراقدا دادەبەزێت، دوای ئهوهی لەگەڵ ئەمریکا لەبارەی کێشەی دراو گەیشتینە رێککەوتنێکی باش."
لەبارەی بردنەوەی دەرەوەی دۆلار بە شێوەی نایاسایی بۆ دهرهوهی وڵات، فوئاد حوسێن رایگەیاند "لەمەودوا بردنەدەرەوە و هێنانی دۆلار بۆ عێراق لە ڕێگەی سیستهمی ئەلیکترۆنییهوه دەبێت، دانانی سیستهمی ئەلیکترۆنی لە بەرژەوەندیی عێراق و دراوی دیناره."
لە بارەی دۆخی کوردستانیشەوە وتی" بەم نزیکانە یەکێتی و پارتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسی کۆدەبنەوە".