بانکی ناوەندی عێراق ڕایدەگەیەنێت" پێویستە هاوڵاتییان لە کاتی بەکارهێنانی ئامێری ATM بە دیناری عێراقی مامەڵە بکەن و زیاتر پشت بە دراوی نیشتمانی ببەستن".
بانكی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ئەو خزمەتگوزارییە داراییە ئەلیكترۆنییانەی لە ناوخۆی عێراق لە رێگەی ئامێری ATM و ئامێری خاڵی فرۆشتن و دەروازەی پارەدانی ئەلیكترۆنی پێشكەش دەكرێن، دەبێت بە دیناری عێراقی بێت".
دەشڵێت" ئەمەش لەسەر بنەمای بڕیارەكەی ئەنجوومەنی وەزیرانە لە ژێر ڕۆشنای سیاسەتی بانكی ناوەندی عێراق بۆ هاندانی پشتبەستن بە دراوی نیشتمانی لە مامەڵە داراییەكانی ناوخۆی وڵات كە لەلایەن سیستەمی بانكی و دامەزراوە داراییە نابانكییەكانەوە دابینكراوە".