وەزیرێکی کورد لە کابینەکەی سودانی ئاشکرای دەکات، سبەی دوو شەممە واژوو لەسەر بڕیاری هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ ی نیسان بەنگین رێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق بە میدکانی پارتی راگەیاندووە" کێشه ته‌کنیکییه‌کان بۆ هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هەرێمی کوردستان چاره‌سه‌رکراون و له‌ڕووی یاسایی و ته‌کنیکییه‌وه هیچ کێشه‌یه‌ک بۆ هه‌نارده‌ی نه‌وتی هەرێم نه‌ماوه".
ئەو وەزیرە کوردە کە سەر بە پارتیییە، ئاشکرای دەکات" سبه‌ی رێککه‌وتنی ته‌کنیکی بۆ هه‌نارده‌کردنی نه‌وت واژووده‌کرێت و بۆ ئەو مەبەستەش نووسراوێک بۆ دەستپێکردنەوەی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هەرێمی کوردستان ئاراسته‌ی توركیا ده‌كرێت".
هەروەها رێکانی ئەوەش دەخایتڕوو کە له كۆبوونه‌وه‌ی سێ شەممەی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق تاوتوێی ناردنی شایسته داراییه‌كان بۆ هەرێمی کوردستان ده‌كرێت و زیاتر روونیکردەوە، "ماوەی چوار مانگی ئەمساڵ بەغدا هیچ بڕە بودجەیەکی نەناردووە بۆ هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی عێراقیش پاڵپشتی لەو بابەتە دەکات".
لە بارەی پارەناردنەوە بۆ هەرێم، وتی" حکومەتی عێراق پارە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت، ئەگەر ئێستا بەشێوەی قەرزیش بێت ئەوا دوای پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجە، لەسەر بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان هەژماردەکرێت".