بانكی ناوەندی عێراق بۆ ئەمڕۆ ١٨٥ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە لەوەش زۆرترینی بەشێوەی حەواڵەیە.
بانكی ناوەندی عێراق رایگەیاندووە، فرۆشتنی ئەمڕۆی دۆلار لە بانكەكەیان ١٨٥ میلۆن و ٢٤٦ هەزار و ٣٨٠ دۆلارە، لەوەش فرۆشتن بە حەواڵە ١٢٦ ملیۆن و ١٤٦ هەزار و ٣٨٠ دۆلار و فرۆشتنیش بە نەقد ٥٩ ملیۆن و ١٠٠ هەزار دۆلارە.
هەر ئەمڕۆش نرخی دۆلار لە كاتی كردنەوەی دۆلار لە بازاڕەكانی كوردستان سەرووی ١٤٣ هەزار دینار بوو.