بانكی ناوەندی عێراق خستنەڕووی دۆلاری راگەیاند


بانكی ناوەندی عێراق بۆ ئەمڕۆ ١٨٠ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە لەوەش زۆرترینی بەشێوەی حەواڵەیە.

بانكی ناوەندی عێراق رایگەیاندووە، فرۆشتنی ئەمڕۆی دۆلار لە بانكەكەیان  ١٨٠ میلۆن و ٧٨٨ هەزار و ٥٦٥ دۆلارە، لەوەش فرۆشتن بە حەواڵە ١٠٦ ملیۆن و ٣٨٨ هەزار و ٥٦٥ دۆلار و فرۆشتنیش بە نەقد ٧٤ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار دۆلارە.

هەر ئەمڕۆش نرخی دۆلار لە كاتی كردنەوەی دۆلار لە بازاڕەكانی كوردستان ١٤٤ هەزار و٧٥٠ دینار بوو.






PM:12:04:04/05/2023