بڕیارە تا 20ی ئەم مانگە هەموو رێكارەكانی تایبەت بە پرۆژەیاسای بودجە تەواو بێت و ئامادەبێت بۆ دەنگدان.
خەلیل غازی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە (كوردستان24)ی راگەیاندووە، تا 20ی ئەم مانگە هەموو رێكارەكانی تایبەت بە پرۆژەیاسای بودجە تەواو دەبن و لە كاتێكی نزیكدا لە پەرلەمان تێدەپەڕێندرێت.
ناوبراو روونیكردۆتەوە، هەوڵ دەدەن ئەو خاڵانەش چارەسەر بكەن كە ئێستا بوونەتە جێی ناكۆكی لەنێوان لایەنەكان، هەر دەستكارییەك لە بڕگە و ماددەكانی پرۆژە یاساكەدا بكرێت، هیچ كاریگەرییەكی لەسەر مووچەی فەرمانبەران نابێت.