بانكی ناوەندی عێراق خستنەڕووی دۆلاری راگەیاند


بانكی ناوەندی  عێراق بۆ ئەمڕۆش تەنها بڕی زیاتر لە ١٨٠ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە.

بانكی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ لە راگەیەنراوێكدا بڕی ١٨٠ ملیۆن و ١٥١ ھەزار دۆلاری ئەمریكی خستە بازاڕەوە، بەجورێك ١٣١ ملیۆن و ٦٥١ ھەزار دۆلار بە حەواڵە، ٤٨ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار دۆلار بە كاش.

هەفتەی رابردووش چەند رۆژێك بانكی ناوەندی عێراق هەمان بڕە دۆلاری خستە بازاڕەوە و بەو هۆیەشەوە نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمەریكی بە نزیكەی ١٤٤ هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.




AM:11:45:07/05/2023