نەینەوا.. له‌ رووداوێكی هاتووچۆدا حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە رووداوێکى هاتووچۆدا لە نەینەوا حەوت کەس گیانیان لەدەستدا کە لە نێویاندا ژن و منداڵ هەیە.

بەڕێوەبەرایەتى بەرگری شارستانی پارێزگاى نەینەوا ڕایگەیاند" لە رووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا لە ناوچەی حەمام عەلیل لە پارێزگای نەینەوا حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە کە لەنێویاندا ژن و منداڵ هەن". 

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، تیمەکانی بەرگری شارستانی ناچاربوون ئامێرەکانی بڕین و جیاکردنەوەی هایدرۆلیکی بەکاربهێنن بۆ بڕینی ئەو پارچانەی ئۆتۆمبێلەکان کە رێگربووە لە بەردەم دەرهێنانی تەرمەکاندا.

دوای رێکارە یاساییەکان و پاش دەرهێنانی تەرمەکان بە مەبەستی لێکۆڵینەوە رەوانەی پزیشکی دادوەری کران. 


PM:06:44:10/05/2023