بانكی ناوەندی عێراق بۆ ئەمڕۆ زیاتر ٢٧٢ ملیۆن دۆلاری بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە خستە بازاڕەوە.
ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق بۆ فرۆشتن و کڕینی دۆلاری ئەمریکی بڕی ٢٧٢ ملیۆن و ٥٩٣ هەزار و ٦٥٥ دۆلاری خستە بازاڕەوە.
زۆربەی فرۆشی دۆلار بەشێوەی (حەواڵە) بە ٢١٦ ملیۆن و ٤٩٣ هەزار و ٦٥٥ دۆلار بووە، لە کاتێکدا بڕی ٥٦ ملیۆن و ١٠٠ هەزار دۆلاری لە شێوەی فرۆشتنی کاش بووە.
بەیانی ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراوی هەرێمی کوردستان نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٤٦ هەزار و ٥٥٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا.