ئەمڕۆ چوارشەممە بانكی ناوەندی عێراق بەراورد بە دوێنێ بڕێكی كەمتر دۆلاری بە شێوەی كاش و حەواڵە خستە بازاڕەوە.
بانكی ناوەندی عێراق ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ بڕی ٢٥٠ ملیۆن و ٩٩ هەزار و ٣٠١ دۆلاری خستە بازِاڕەوە، لە كاتێكدا دوێنێ ٢٦٧ ملیۆن و ٨٣ هەزار و ٧٨٥ دۆلاری خستبووە بازاڕەكانەوە.
هەر بەپێی راگەیەنراوی بانكەكە، لەو ٢٥٠ ملیۆنە، ١٨٩ ملیۆن و ٢٩٩ هەزار و ٣٠١ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٦٠ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی كاش بووە.
بەیانی ئەمڕۆش لە كاتی كردنەوەی بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراوی هەرێمی كوردستان نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریكی بە ١٤٦ هەزار و ٥٠٠ دینار بووە.