ریسواییه‌ک به‌رامبه‌ر سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا له فرۆکه‌خانه‌ی به‌غدا
وێنه‌ی پاسپۆرته‌که‌ی سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا
له فرۆکه‌خانه‌ی به‌غدا وێنه‌ی پاسپۆرته‌که‌ی فرانسوا هۆلاند ده‌گرن و له‌تۆره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بڵاوده‌کرێته‌وه.
له‌کاتێکدا سه‌ردانی سه‌ر‌ۆک کۆمار‌و به‌رپرسانی وڵاتان بۆ هه‌ر وڵاتێک تر ئه‌ته‌کیه‌ت خۆی هه‌یه‌و ده‌بێت به‌و په‌ڕی رێزه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکرێت، به‌ڵام له فرۆکه‌خانه‌ی به‌غدا وێنه‌ی پاسپۆرته‌که‌ی سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا ده‌گیرێت و له‌تۆره کۆمه‌ڵایتییه‌کان ( فه‌یس بووک و تویته‌ر )بڵاوده‌کرێته‌وه.
له‌نێو ئه‌و کۆمێنتانه‌ی که له‌فه‌یس بووک بڵاوکراونه‌ته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن که ئه‌مه کاری ئه‌و به‌رپرس و فه‌رمانبه‌رانه‌یه که سه‌ر به هادی عامری وه‌زیری گواستنه‌وه‌ن، به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌کرایه وه‌زیری ناوخۆ، یان وه‌زیری به‌رگری، ئا به‌م شێوه‌یه تۆڵه له عه‌بادی و هاوپه‌یمانه‌کانی عێراق ده‌کاته‌وه.
PM:10:19:12/09/2014