ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی گرنگ لەنێوان هەرێم و بەغدا بەڕێوە دەچێت


بڕیارە ئەمڕۆ وەزارەتی نەوتی عێراق و شاندی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم كۆببنەوە بۆ گفتووگۆكردن لەبارەی ئامادەكردنی رەشنووسی پڕۆژەیاسای نەوت و غازی فیدڕاڵی.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ئێوارەی رۆژی سێشەممە لە كۆنفڕانسێكی رۆژنامەنووسیدا لەشاری بەغدا رایگەیاند "رۆژی چوارشەممە وەزارەتی نەوتی عێراق و شاندی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم كۆدەبنەوە بۆ گفتووگۆكردن لەبارەی ئامادەكردنی رەشنووسی پڕۆژەیاسای نەوت و غازی فیدڕاڵی".

ناوبراو روونیكردەوە، كۆبوونەوەكە بە ئامادەبوونی نوێنەری هێزە سیاسییەكان و شارەزایانی وەزارەتی نەوتی حكومەتی ناوەندیی دەكرێت.

هەروەها وتی "كۆبونەوەكە بۆ تاوتوێ كردن و ئامادەكردنی رەشنووسی پڕۆژەیاسای نەوت و غازی فیدڕاڵییە".




AM:09:06:02/08/2023