بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە، پسپۆڕێکی کەشناسیی عێراقی داوای لە حكوومەتی فیدراڵیی كرد، دەوامی فەرمیی لە ناوچەکانی باشووری وڵاتەكە رابگیرێت و هەفتەیەك پشوو رابگەیەندرێت.
ئەمڕۆ هەینی١١ی ئابی ٢٠٢٣، عەلی جابر پسپۆڕی کەشناسی بە میدیاكانی وڵاتەكەی راگەیاندووە "كە پلەكانی گەرمای ئێستا بۆ ماوەی هەفتەیەك بە بەردەوامی دەمێنێتەوە و زیاتریش بەرز دەبێتەوە، بە تایبەت لە بەشەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی عێراق".
هەروەها پێشبینی كردووە هەور لە ئاسمانی چەند ناوچەیەكی باشوور پەیدا بێت و بارانێكی كەم ببارێت.
بەم هۆکارە ئەو پسپۆڕە داوای لە حکوومەتە خۆجێییەکان کردووە لە پارێزگاکانی باشووری عێراق، دۆخی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لەبەرچاو بگیرێت و پشوو رابگەیەندرێت.