پەرلەمانتارێکی کورد لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات کە لە چەند رۆژی داهاتوودا بڕی ٧٠٠ ملیار دینارەکەی بەغدا دەنێردرێت بۆ هەرێمی کوردستان.
دارا سێکانیانی پەرلەمانتاری یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیوویەتی " لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ٧٠٠ ملیار دینار دەنێردرێت بۆ حکومەتی هەرێم".
بە ناردنی وەجبەی دووەمی ئەم پارەیە لە کۆی ٢ ترلیۆن و یەک ملیار دینار، تەنها یەک وەجبەی ٧٠٠ ملیاری دەمێنێت.
هەرچی حکومەتی ناوەندییە ئەو بڕە پارەیەی بەغدا دەینرێت بۆ مووچەی مووچەخۆران بۆ مانگی ٩ و ١٠ و ١١ یە، بەڵام حکومەتی هەرێم مووچەی مانگی ٧ و ٨ و ٩ ی پێ دابەشدەکات کە تا ئێستا چارەنووسی ئەو سێ مووچەیە نادیارە.
دوا کەوتن و دابەشنەکردنی مووچەی زۆرێک لە وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی تووشی شەلەل کردووە لە پێشیشیانەوە وەزارەتەکانی خوێندنی باڵاو پەروەردە.