محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بە به‌ڕێوبه‌ری بانكه حكومییه‌كانی ڕایگەیاند، "له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا پلانێك پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ په‌ره‌پێدانی كاری بانكه‌كان و وتیشی" بڕیاری بوێرانه ده‌دەم له پێناو جێبه‌جێكردنی چاكسازیه‌كان به شێوه‌یه‌ك كه هاوكار بێت بۆ باشتركردنی ژینگه‌ی وه‌به‌رهێنان و په‌ره‌پێدانی كاره‌كانی كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت".
ئەمڕۆ سێ شەممە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ڕێنمایی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رانی بانكه حكومییه‌كانی كرد كه پلانێك ئاماده بكه‌ن كه له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا پێشكه‌شی بكه‌ن، بۆ په‌ره‌پێدانی كاری بانكه‌كان، له‌وانه‌ش به‌كارهێنانی گونجاوی سه‌رچاوه دارایی و مرۆیی و ته‌كنیكییه‌كان، گواستنه‌وه له كاری كاغه‌زه‌وه بۆ كاری ئۆتۆماتیكی، مامه‌ڵه‌كردنی ئه‌لیكترۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م چالاكییه بانكییه‌كان، فراوانكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی، په‌ره‌پێدانی دیدێكی گشتگیر بۆ بانكه‌كان له پێدانی ئاسانكاری قه‌رز، په‌ره‌پێدانی میكانیزمه‌كانی كاركردن، له‌وانه‌ش ئامرازه‌كانی كۆنترۆڵكردن و چاودێری.
محه‌مه‌د شیاع سودانی دوپاتیكرده‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رانی بانكه‌كان له ژێر ڕۆشنایی جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه و بڕی ده‌ستكه‌وته‌كانیان، هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌دای كاریان بۆ ده‌كرێت.
ئه‌و چاكسازییه ڕاسته‌قینه‌یه‌ی كه حكومه‌ت هه‌نگاوی بۆ گرتوه‌ته‌به‌ر و به‌ده‌ستیهێناوه، له‌سه‌ر بنه‌مای چاكسازیی بانكییه
سه‌رۆك وه‌زیران راشیگه‌یاند، ئه‌و چاكسازییه ڕاسته‌قینه‌یه‌ی كه حكومه‌ت هه‌نگاوی بۆ گرتوه‌ته‌به‌ر و به‌ده‌ستیهێناوه، له‌سه‌ر بنه‌مای چاكسازیی بانكییه، بڕیاری بوێرانه ده‌دات له پێناو جێبه‌جێكردنی ئه‌م چاكسازییه به شێوه‌یه‌ك كه هاوكار بێت بۆ باشتركردنی ژینگه‌ی وه‌به‌رهێنان و په‌ره‌پێدانی كاره‌كانی كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی سیسته‌می گشتگیری بانكی له ڕێگه‌ی كه‌ڵك وه‌رگرتن له به‌رنامه ئه‌لیكترۆنییه پێشكه‌وتوه‌كان و ته‌كنه‌لۆجیای سه‌رده‌میانه له سه‌رجه‌م مامه‌ڵه بانكیه‌كان كرا، هه‌روه‌ها به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه تایبه‌ت بو به گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پلانی گه‌شه‌پێدان كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای نێوده‌وڵه‌تی (ئێرنست و یۆنگ)ه‌وه پێشكه‌ش كراوه سه‌باره‌ت به داڕشتنه‌وه‌ی بانكی ڕافده‌ین به شێوه‌یه‌ك كه گه‌شه‌پێدانی كاره‌كه‌ی مسۆگه‌ر بكات و دابینكردنی پاكێجێكی خزمه‌تگوزاری بانكی یه‌كگرتو بۆ هاوڵاتیان و كۆمپانیاكان به شێوه‌یه‌ك كه به‌راورد بكرێت به بانكه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.