بەپەلە.. داعش شارێكی دیكەی گرت

چەكدارانی داعش لەهێرشێكی بەربڵاودا بۆ سەر پارێزگای ئەنبار‌و پاش شەڕێكی توند، توانیان شاری هیت لە رۆژئاوای رۆمادیە كۆنترۆڵ بكەن.

سەرچاوەیەكی سەربازیی ئاگادار لە پارێزگای ئەنباری بە سپی میدیای رایگەیاند: چەكدارانی داعش ئاراستەی هێرشەكانی خۆی لە موسڵەوە بەرەو ئەنبار گۆڕی‌و ئەمرۆ هێرشێكی بەربڵاوی كردە سەر ئەو پارێزگایە‌و پاش شەڕێكی توند توانیان دەست بە سەر شارۆچكەی هیت دا بگرن كە دەكەوێتە رۆژئاوای رۆمایەوە.



PM:01:40:02/10/2014