بانکی ناوەندیی عێراق بڕیاری دەدات لە سبەینێوە ٢ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ سەرجەم مامەڵە داراییەکان لەناوخۆی عێراق بە دینار بکات و بەکارهێنانی دراوی بیانی قەدەغە دەکات.
لە راگەیەندراوێکدا بانکی ناوەندی رایگەیاند " بۆ جێبەجێکردنی ئامانجەکانی سیاسەتی دراو و توانا دارایی بانکەکان بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی دراوی بیانی بۆ کڕیارەکانیان، بانکی ناوەندیی عێراقی ئەو لایهنانهی دیاری کردووە بۆ وەرگرتنی حەواڵە دەرەکییەکانیان بە شێوەی کاش دەیانگرێتەوە بە دراوی دۆلاری ئەمریکی".
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەو دەزگا حکومیانە کراوە کە بە دۆلار رێگایان پێیاندراوە مامەڵە بکەن، ئەوانیش نێرده و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان و رێکخراوەکان و سەرجەم دەزگا نێودەوڵەتییەکان کە لە عێراق کاردەکەن، رێکخراوە مەدەنییە ناحکومییەکان کە لە سکرتاریەتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیران تۆمارکراون، لە ئەگەری ئەوەی لایەنی بەخشەری بیانی مەرجی ئەوە دابنێت کە بڕە پارەی حهواڵهی بیانی هاتوو بە دراوی دۆلار لە ناوخۆی عێراقدا بدرێت، گرێبەستە حکومییەکان کە بە دۆلاری ئەمریکی کاری پێدەکرێت و گرێبەستە بەردەوامەکان بۆ یارمەتییەکان و قەرز و رێککەوتنە دەرەکییەکان، رێژهی ٤٠%ی حەواڵەی هاتوو لە هەناردەکارانی عێراقیهکان لە ئەنجامی هەناردەکردنهکانیان بۆ دەرەوەی وڵات، بەکارهێنانی دراوی بیانی بۆیان رێگەپێدراوە.
بانکی ناوەندی باس لەوەش دەکات کە بانکەکان رێگەیان پێدەدرێت ئەو بڕە پارەیەی کە لە دەرەوەی وڵاتەوە وەریانگرتووە بە شێوەی کاش بیگەیەننە کڕیارەکانیان، ئهو سەرچاوە داهاتهی که له بەردەستی بانکهکهیه و بەپێی رێککەوتنی نێوان بانک و کڕیار دهدرێت، بەڵام بانکەکان بۆیان نییە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی پارەی کڕیاران کە لە دەرەوەی عێراقەوە بە دراوی دۆلاری ئەمریکی وەریدەگرن بیگۆڕنهوه به دراوی دینار جگە به رەزامەندی کڕیار نهبێت.
بانکی ناوەندی و حکومەتی فیدراڵ پێشبینی دەکات ئەم هەنگاوەش ببێتە مایەی بەرزبوونەوەی زیاتری بەهای دینار بەرامبەر دۆلار.