لە ٢٠٢٣ عێراق ٩٠ ملیۆن دۆلاری بۆ یارییە ئەلیکترۆنییەکان خەرجکردووە

ئاژانسی بلومبێرگ ڕایدەگەیەنێت" عێراق لە پلەی سێیەمی ئەو وڵاتە عەرەبییانەیە کە زۆرترین خەرجی لە یارییە ئەلیکترۆنییەکان کردووە بۆ ساڵی ٢٠٢٣". 

ئەمڕۆ شەممە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ئاژانسی بلومبێرگی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە" سعودیە لە ساڵی ڕابردوودا وەک زۆرترین خەرجی لە نێو وڵاتە عەرەبییەکان بۆ یارییە ئەلیکترۆنییەکان دەستنیشانکراوە کە کۆی خەرجییەکانی بەکارهێنەر لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٣دا گەیشتووەتە ١ ملیار و ٨٩ ملیۆن دۆلار کە بە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٢ بە ڕێژەی ١٣٪ زیادیکردووە، لە کاتێکدا میسر لە پلەی دووەمدا دێت و خەرجییەکانی لە ساڵی ڕابردوودا ١.٧١ ملیار دۆلار بووە، بە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٢ بە ڕێژەی ١٧٪ زیادیکردووە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٣ پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە، کۆی خەرجییەکانی گەیشتووەتە ٩٠ ملیۆن دۆلار کە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٢ بە ڕێژەی ١١.١٪ زیادیکردووە، هەروەها جەزائیر لە پلەی چوارەمدایە و کۆی خەرجییەکانی ٧٢ ملیۆن دۆلارە، لەکاتێکدا ئیمارات لە پلەی پێنجەمدایە و کۆی خەرجییەکانی گەیشتووەتە ٦٦ ملیۆن دۆلار.



PM:02:33:06/01/2024