بانکی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ ٨ ی کانوونی دووەم بە بەراورد بە دوێنی بڕی خستنە بازاڕی دۆلاری بە کاش زیاد کرد.
لە راگەیاندنێکدا بانکی ناوەندی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەمڕۆ بڕی ٢١٧ ملیۆن و ٤٧٣ هەزارو ٦٩٣ دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە، لەو بڕە ١٩٤ ملیۆن و ٧٧٣ هەزارو ٦٩٣ دۆلاری بە حەواڵە "ئەلکترۆنی" و، بڕی ٢٢ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دۆلاری بە کاش خستۆتە بازاڕەوە.
دوێنێ ئ یەکشەممە ٧ی کانونی دووەم، بانکی ناوەندی بڕی ٢١٠ ملیۆن و ٢٥٣ هەزار و ٢٧٠ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە ١٨٨ ملیۆن و ٨٩٣ هەزار ٢٧٠ دۆلار بەشێوەی حەواڵە و ٢١ملیۆن و ٣٦٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاشە.