ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ی کانوونی دووەم بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بڵاوکردەوە کە بەراورد بە دوێنێ ئاستی فرۆشی دۆلاری کاشی کەمکردەوە.
ئەمرۆ بانکی ناوەندی عێراق لە خشتەی فرۆشی رۆژانەیدا بڵاویکردەوە کە تێکڕای فرۆشی دۆلار بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە ٢١٤ ملیۆن و ٦٤ هەزار و ٦٥٩ دۆلار بووە و لەو بڕەش ١٩ ملیۆن و ١١٠ هەزار دۆلار بەشێوەی کاش فرۆشراوە، هەروەها فرۆشی حەواڵە ١٩٤ ملیۆن و ٩٥٤ هەزار و ٦٥٩ دۆلار بووە.
دوێنێ بانکی ناوەندی ٢١٨ ملیۆن و ١٤٦ هەزار و ٧٥٥ دۆلاری خستە بازاڕەوە و ٢٠ ملیۆن و ٣٣٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش خستەڕوو.