ئەنبار داوا دەکات فریای بکەون

ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار داوا لەبەغدا دەکات فریای بکەون، بەپێچەوانەوە ئەو پارێزگا ستراتیژیە کە دووەم بەنداوی گەورەی عێراقی تیایە( حەدیسە) دەکەوێت دەست داعش.

ئەم بانگەوازەی بەرپرسانی پارێزگاکە لە کاتێکدایە کە چەکدارانی داعش لەو پارێزگایە زۆرێک لەبنکە سەربازیەکانی سوپای عێراقیان کۆنترۆڵکردووە.

بەرپرسێکی ئەمەریکی بە فرانس پرێسی راگەیاندووە کە بارودۆخی سەربازی پارێزگای ئەنبار "زۆر لاوازە".

بەپێی چاودێران ئەگەر چەکدارانی داعش کۆنترۆڵی پارێزگاکە بکەن، ئەوا رووبەرێکی بەرفراوانیان لەبەردەستدا دەبێت تا کۆمەکی هێزەکانی تریان بکەن و هەوڵی گرتنی بەغدای پایتەخت بدەن.

تەلەفزیۆنی شەرقیەی عێراقی لەزاری ئەنجومەنی پارێزگاکەوە رایگەیاند کە پارێزگاکە داوای هاتنی سووپای پیادەی ئەمەریکا دەکەن بۆ ئەوەی شارەکەیان نەکەوێتە داست چەکدارانی داعشەوە.




AM:11:36:11/10/2014