سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی عێراقی رایگه‌یاند " چه‌کدارانی داعش کۆنترۆڵی سه‌ربازگه‌یه‌کی سووپای عێراقیان له رۆژئاوای رومادی کرد به بێ ئه‌وه‌ی هیچ ته‌قه‌یه‌کی تیا بکرێت".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کردووه که چه‌کدارانی داعش شه‌وی رابردوو کۆنترۆڵی سه‌ربازگه‌که‌یان کردووه که نزیک شاری هیته و سووپای عێراق پێش ئه‌وه‌ی چه‌کدارانی داعش بگه‌نه سه‌ربازگه‌که چۆڵیان کردووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به شه‌فه‌ق نیوزی راگه‌یاندووه " چه‌کدارانی داعش ده‌ست یان گرتووه به‌سه‌ر هه‌موو چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نییه‌کانی ناو سهربازگهکهداو دواتر ده‌ستیان به‌پێشره‌وی کردووه بۆ جێگاکانی تری پارێزگاکه".
زۆربه‌ی ناوچه‌کانی پارێزگای ئه‌نبار به‌ده‌ست چه‌کدارانی داعشه‌وه‌یه، له‌وانه قه‌زای هیت و رواو و قائیم و چوارده‌وری شاری رومادی، سوپای عێراقیش له قه‌زای حه‌دیسه ماوه‌ته‌وه که گرنگترین شوێنی پارێزگاکهیهو دووه‌م به‌نداوی گه‌وره‌ی عێراق و فرۆکه‌خانه‌یه‌کی سه‌ربازی لێیه.