باڵوێزی ئەمەریکا: لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنین لە کاتی خۆیدا

لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی عێراق، باڵوێزی ئەمەریکا دەڵێت" لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنداین لە کاتی خۆیدا".

ئەمڕۆ دووشەممە، ئەلینا رۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە تۆڕی ئێکس رایگەیاندووە" بەمەبەستی تاوتوێ کردنی چەند پرسێکی گرنگ و لە ناویشیاندا هەڵبژاردنەکانی هەرێم لەگەڵ فوئاد حسێن جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبوونەتەوە".
لە راگەیاندنەکەدا هاتووە" وتوێی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان کراوە و باس لە گرنگی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا کراوە".

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا جەخت لە پارێزگاریکردن لە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا کراوەتەوە. 

ئەم لێدوانە نوێیە باڵوێزی ئەمەریکا لە کاتێکدایە زانیاری نافەرمی باس لەوە دەکەن کە ئەمەریکا و هەرێم و بەغدا لە رێککەوتنێکی ژێر بەژێردان بە مەبەستی دواخستنی هەڵبژاردن و گێڕانەوەی پارتی بۆ ناو هەڵبژاردنەکە.




PM:12:33:13/05/2024