بانکی بازرگانی: چاوەڕوانی حکومەتی هەرێم دەکەین لیستی فەرمانبەرانمان بۆ بنێرن

بانکی بازرگانی عێراقی TBI رایگەیاند " هێشتا چاوەڕێی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی داتای ئەو فەرمانبەرانەیان بۆ بنڕێت تاوەکو دەست بە تەوتینی موچەکانیان بکەن، هەموان دڵنیا دەکەنەوە کە بانکەکە بە گوێرەی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی لەو پڕۆسەیە بەشداری دەکات".

لە نوێترین راگەیاندنیدا کە ئەمڕۆ سێ شەممە ١٤ ی ئایار  بڵاویکردەوە، بانکی بازرگانیی عێراق  TBIدەڵێن" موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌ بانكه‌ فیدراڵییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ته‌وتین بكرێت، بۆیه‌ به‌شداری بانكی بازرگانی عیراق له‌چوارچێوه‌ی بانكه‌ حكومییه‌كاندا پشتبه‌ست به‌ بڕیاری دادگای فیدراڵی".

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا، بانکەکان جه‌خت ده‌كەنه‌وه‌ كه‌ ئەوان توانای پراكتیكی به‌رزو تۆكمه‌یان هه‌یه‌ بۆ ته‌واوكردنی پرۆسه‌ی ته‌وتینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، ئه‌وانه‌ی ئاره‌زووی هه‌ڵبژاردنی بانكه‌كه‌مان ده‌كه‌ن له‌چوارچێوه‌ی بانكه‌ حكومییه‌ به‌شداره‌كان له‌ پرۆسه‌ی ته‌وتینی موچه‌.

ئەو لێدوانەی بانکی بازرگانی لە کاتێکدایە کە حکومەتی هەرێم مکوڕە لەسەر " هەژماری من " و رایدەگەیەنێت" بانکی بازرگانی چۆتە نێو هەژماری منەوە"، هەر ئەمەشە بەکارتکردنی مووچەی مووچەخۆرانی دواخستووەو هۆیەکە کە حکومەتی بەغدا مووچە نانێرێت.




PM:03:44:14/05/2024