بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە ئاستی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەی کاش، بەرز کردووەتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ی ئایاری ٢٠٢٤، بانکی ناوەندی بڕی ٢٨١ ملیۆن و ١٣٤ هەزار و ٢٢١ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە ٢٥٩ ملیۆن و ٩٤ هەزار و ٢٢١ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٢٢ ملیۆن و ٤٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاشە.
ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی دوو شەممە بانکی ناوەندی بڕی ٢٧٧ ملیۆن و ٥٧٣ هەزار و ٥٨١ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە ٢٥٥ ملیۆن و ٥٨٣ هەزار و ٥٨١ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٢١ ملیۆن و ٩٩٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش بوو.
نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بەیانیدا بە ١٤٥ هەزار و ٨٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.