بڕیارە ئەمڕۆ پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق یەکلایی بکرێتەوە

چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق سەرۆکێکی نوێ هەڵبژێرێت کە زیاتر لە شەش مانگە ئەو پۆستە بە بەتاڵی ماوەتەوە.

بە پێی کارنامەی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق کە فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران بڵاویکردووەتەوە، بڕیارە ئەمڕۆپەرلەمانی عێراق سەرۆکێکی نوێ هەڵبژێرێت کە لە پشکی سوننەکانە.

هاوپەیمانیی تەقەدوم بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی لەسەرکارلابراوی پەرلەمان، جەخت دەکاتەوە لەوەی پۆستەکە بە مافی خۆیان دەزانن.

هاوپەیمانییەکەی حەلبوسی، مەحمود مەشهەدانی بۆ پۆستەکە کاندید کردووە و لایەنە شیعەکانیش پشتیوانی دەکەن، لە لایەکی ترەوە هاوپەیمانی عەزم بە سەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر پشتیوانی لە سالم عیساوی دەکات بۆ پۆستی نوێ سەرۆکایەتی پەرلەمان.

مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، دادگای فیدڕاڵی بە تۆمەتی ساختەکاری، مافی پەرلەمانتاری لە محەمەد حەلبوسی سەندەوە و لە سەرۆکایەتی پەرلەمانیش دوورخرایەوە


AM:09:42:18/05/2024