كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكێکی نوێ دەستیپێكرد

کەمێک پێش ئێستا سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادەكارییەكانی بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمان دەستپێكرد و لە ئێستاشدا کۆبوونەوەی ئەنجوومەنەکە دەستیپێکردووە. 

تۆڕی هەواڵی سۆمەریە نوز، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردەوە" سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادەكارییەكانی بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمانی عێراق دەستپێكردووە". 

ئاماژەی بەوەشكردووە، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمانی یەکلادەکاتەوە و لە ئێستاشدا نوێنەری فراكسیۆنەكان بۆ ئامادەبوونیان لە هۆڵی پەلەمران ئاگادار كراونەتەوە. 

هەروەها لای خۆشیەوە ڕۆژنامەى سەباحى عێراقى ئاماژە بەوە دەکات، کەمێک پێش ئێستا سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە بەشداری ١٨٣ پەرلەمانتاری ئەنجومەنەكە كۆبوونەوەی خۆی بە مەبەستى هەڵبژاردنى سەرۆکێکى نوێ دەستپێکرد. 


PM:03:01:18/05/2024