دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد

كەمێك پێش ئێستا بە ئامادەبوونی ٢٦٧ ئەندام پەرلەمان بڕگەی كۆتایی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێی ئەنجوومەنەکە دەستیپێكرد. 

هەریەک لە مەحمود مەشهەدانی و سالم عیساوی کاندیدی سەرەکین بۆ پۆستی سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق. 

هەروەها کاندیدانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پێویستە لە کۆی ٣٢٩ دەنگ، ١٦٦ دەنگ بەدەست بهێنن، بەڵام لە ئەگەری بەدەستنەهێنانی دەنگی پێویست، پرۆسەکە دەچێتە خولی دووەم. 


PM:03:48:18/05/2024