بەهۆی بەدەست نەهێنانی دەنگی پێویست، هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کەوتە گەڕی سێیەم.
لە خولی دووەمی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، هیچ کام لە کاندیدەکان دەنگی پێویستیان بەدەستنەهێنا کە سالم عیساوی ١٥٨ ده‌نگی بەدەستهێناوە و مەحمود مه‌شهه‌دانی ١٣٧ ده‌نگ و عامر عه‌بدولجه‌بار ٣ ده‌نگ، هەروەها ده‌نگی پوچه‌ڵیش بریتی بووە لە ١٣ دەنگ.
هەر بۆیە بەهۆی بەدەستنەهێنانی دەنگی پێویست، هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کەوتە گەڕی سێیەم.