ڤیدیۆ.. لە پەرلەمانی عێراق شەڕ دروستبوو، بریندار هەیە

لە پەرلەمانی عێراق لەسەر هەڵبژاردنی سێهەم خوولی سەرۆکی پەرلەمان بارگرژی لە نێوان پەرلەمانتارانی سونەدا دروستبوو.

لە کاتێکدا کوتلەی تەقەدوم رێگری دەکرد دانیشتنی پەرلەمانی عێراق باررگژی لە ناو هۆڵی پەرلەمان درووستبوو، لەو بارگرژیەدا چەند پەرلەمانتارێک بە مشتەکۆڵە بریندار بوون لە نێوایاندا هەیبەت حەلبوسی لە کوتلەی تەقەدوم.

هێزەکانی پاسەوانی پەرلەمان بۆ هێورکردنەوەو لێککردنەوەی ئەو پەرلەمانتارانەی پێکدا هەڵپژان، چوونەتە نێو هۆلێ دانیشتنەکانی پەرلەمانەوە.

بۆ بینینی ڤیدیۆکە جۆینی تێلیگرامی سپی بکە..

بۆ بەرگرتن لەو پشێوی و بارگرژییە پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەکەی دواخست.


 

PM:09:48:18/05/2024