چارەسەری دارایی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵ کاتییەو لە نوێترین لێدواندا، وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت" هەرێم هیچ بڕە نەوتێکی نە ناردووە بۆ سۆمۆ، زەحمەتە حکومەتی فیدراڵ بەردەوام بێت لەسەر ناردنی پشکی دارایی هەرێم".
لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی فەرمی ئەلعراقییە، حەیان عەبدولەغەنی وەزیری نەوت، دەڵێت " بەپێی یاسای بودجه دەبوایە هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٣دا رۆژانە بڕی ٤٠٠ هه‌زار به‌رمیلی رادەستی سۆمۆ بکردایە، نەیکردووە، بۆ بودجه‌ی ئه‌مساڵیش ٢٠٢٤ دەبوایە رۆژانە ٣٢٩هه‌زار به‌رمیلی راده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ بکردایە، نەیکردووە".
دەشڵێت" ئێمه به‌پێی یاسای بودجه، نه‌وتی خاو به نرخێك به‌رهه‌مده‌هێنین كه له ٨ هه‌زار دینار زیاتر نییه بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، ئه‌و بڕه پاره‌ی له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه داوا ده‌كرێت ده‌گاته زیاتر له ٢٠ دۆلار بۆ به‌رهه‌مهێنانی هه‌ر به‌رمیلێك".
حەیان عوبدولغەنی دەشڵێت " گواستنەوەی نرخی هەر بەرمیلێک نه‌وت له‌ناوخۆی هه‌رێمدا بە ٦ دۆلارە کە ئەم بڕەش زۆرە".
وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت " چەندان جار داوای رادەستکردنی گڕیبەستەکانی نەوتمان لە هەرێم کردووە، به‌ڵام تائێستا هیچ یه‌كێك له‌و گرێبه‌ستانه‌یان راده‌ست نه‌كردووین".
حەنان عەبدولغەنی ئاشکرای دەکات کە هەرێم وتورکیا رێککەوتنیان لەسەر گواستنەوەی نەوت کردووە، کە نرخەکەی بە سێ هێندەی حاڵەتی ئاسایی یە.