لە عێراق دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار دەستپێدەکات

وەزارەتی دارایی عێراق دەست دەکات بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکان.

وەزارەتی دارایی عێراق، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ئەمڕۆ سێشەممە بەشی ژمێریاری دەستدەکات بە رێکارەکانی دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان بۆ مانگی ئایار". 

هەروەها داواش لە یەکەکانی خەرجکردن لە وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەکان دەکات، پێداچوونەوە بە مەرجەکانی دابینکردنی دارایی مووچەی فەرمانبەرەکانیان بکەن بە ڕەچاوکردنی پابەندبوون بە خشتەی پارەدارکردنی مانگانەی پەسەندکراو.

هەرچەندە دوێنێ دووشەممە پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران لە هەرێم کۆتاییهات، بەڵام هێشتا مووچەی هێزە ئەمنییەکان دابەشنەکراوە.


AM:09:24:21/05/2024