تەیف سامی نیگەرانە لە شێوازی مامەڵکردنی هەرێم لەگەڵ بانکی بازرگانی عێراقدا

وەزیری دارایی عێراق نیگەرانە لە شێوازی مامەڵەکردنی حکومەتی هەرێم لەگەڵ بانکی بازرگانی عێراقدا لە بابەتی بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمدا.

سەرچاوەیەکی کوردی ئاگادار لە بەغدا بە ماڵپەڕی " سپی " راگەیاند، کە تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق سەرۆک وەزیران سودانیشی لەم شێوە مامەڵەیە ئاگادار کردۆتەوە. 

تەیف سامی پێیوایە مامەڵەی هەرێم لەگەڵ بانکی بازرگانی عێراق پێ بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی نییە.

وەزیری دارایی، سودانی لە رێگای نامەیەکەوە ئاگادار کردۆتەوە کە دەبێت مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم لە رێگای بانکی بازرگانی عێراقەوە بە بانکی بکرێت، لەسەر ئەم بنەمایە هەرێم مامەڵەی لەگەڵ بانکی بازرگانیدا نەکردووە.

بەپێی ئەو زانیاریانە گەر هەرێم کار ئاسانی نەکات لەم بوارەدا، کێشەی جدی بۆ مووچەی مانگی ئایار لە بەغدا دروستدەبێت.

تا ئێستا وەزارەتی دارایی هەرێم زانیاری ٨٢١ مووچەخۆری هەرێمی لە دوو کاتی جیادا رادەستی بانکی بازرگانی عێراقی کردووە. 



PM:10:47:24/05/2024