٣٩ هەزار پەناخوازی عێراق لە ئەڵمانیا کار بۆ گەڕانەوەیان دەکەن

بە پەێیی ئەو رێککەوتنەی لەنێوان عێراق و ئەڵمانیا کراوە، ٣٩ هەزار پەناخوازی عێراق لە ئەڵمانیا کار بۆ گەڕانەوەیان دەکەن و تاکوو ئێستا ٧٩ پەناخواز گەڕاونەتەوە.

عەلی عەباس وتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند"  بە گوێرەی ئەو رێککەوتنەی لەنێوان عێراق و ئەڵمانیا بۆ گەڕاندنەوەی ئارەزوومەندانەی کۆچبەران کراوە،  کەوتووەتە بواری جێبەجێکردن، و ٣٩ هەزار پەناخوازی عێراقی لە ئەڵمانیا داوای پەنابەرێتییان رەتکراوەتەوە و کار بۆ گەڕاندنەوەیان دەکەن". 
 
عەلی عەباس، راشیگەیاندووە" تەنیا ئەو کۆچبەرانە دەگەڕێندرێنەوە کە داوای پەنابەرێتییان رەتکراوەتەوە، حکومەتی عێراق دەیەوێت بە سەربەرزییەوە ئەو پەنابەرانە بگەڕێنێتەوە کە داوایان رەتکراوەتەوە.. نامانەوێت ئەو پەنابەرانەی رەتکراونەتەوە لە ئەڵمانیا تووشی کێشە ببن." 
 
عەلی عەباس ئاماژەی بەوەشداوە کە پێداگیری لە "گەڕاندنەوەی ئارەزوومەندانەی پەنابەران" دەکەن. 
 
ئاشکراشیکرد تاوەکو ئێستا لەسەر بنەمای ئەو رێککەوتنە ٩٧ پەناخواز لەچوارچێوەی پڕۆگرامی هاوبەشی نێوان عێراق و ئەڵمانیا گەڕاونەتەوە عێراق. 



AM:10:04:26/05/2024