ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دوا بڕیار لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکات.

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٤ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بکات.

ڕۆژنامەی سەباح-ی عێراقی بڵاویکردەوە، سودانی ئەمڕۆ سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی دەکات، و بەدواداچوون دەکات بۆ ئەو ڕێوشوێنانەی کە گیراونەتەبەر بۆ تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

ئەمە لەکاتێکدایە بەپێی بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی ، دەبێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بانکە حکومییەکانەوە تەوتین بکرێت، و لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا حکومەتی هەرێم بە دوو جار دوو لیستی فەرمانبەرانی ڕەوانەی بانکی تی بی ئای کرد بۆ ئەوەی لەو بانکەوە هەژماریان بۆ بکرێتەوە، بەڵام بانکەکە داوایکرد حکومەتی هەرێم لیستی وەزارەتەکانی بۆ بنێرێت بۆ ئەوەی دەست بە تەوتین بکات.


PM:04:25:27/05/2024