سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات، بەپێی بودجەی گشتی عێراق، تەواوی مووچەی فەرمانبەران بۆ ساڵی ٢٠٢٤ لەبەردەستدایە و یاسای زیادکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٥ جێبەجێ دەکرێت.
عەتوانی عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە " بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی خشتەکانی بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٤ لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق و محەمەد تەمیم وەزیری پلاندانان کۆبوونەوە".
عەتوانی ئەوەشی خستە روو، کارمەندانی گرێبەست دەکرێن بە هەمیشەیی و یاسای زیادکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٥ جێبەجێ دەکرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە لە کۆبوونەوەکەدا رێککەوتن کرا لەسەر تەرخانکردنی ئەو بڕە بودجەیەی پارێزگاکان کە لە ساڵی رابردوودا خەرج نەکراون.